Dolmetscher:in buchen

کوردیی ناوەندی

ئەم پەڕەیە تایبەتە بەو کەسانەی کە زمانی فەرمی سوویسرا نازانن یان بە شێوەیەکی سنووردار قسەی پێدەکەن. لێرە دەتوانن زانیاری دەربارەی وەرگێڕان و خزمەتگوزاری Se Comprendre ی Caritas بدۆزنەوە. هەروەها فۆرمێکی پەیوەندیتان بۆ دابین کراوە تا بتوانن ڕاستەوخۆ بە زمانەکەی خۆتان پرسیار یان تێبینی بۆمان بنێرن.

illustration
illustrations

فۆرمی پەیوەندی

ئێمە ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان، دابینکردنی زانیاریی زیاتر، یان تەنها گوێگرتن لێتان ئەگەر دانیشتنێک بە شێوەیەی چاوەڕوان کراو نەبێت وو بەڕێوە چووبێت.

پەیامەکەتان بە نهێنی و پاراستنی زانیاری لەلایەن خزمەتگوزاری Se Comprendre مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ناو یان دۆخی ئێوە بەبێ ڕەزامەندیی ڕوون و ئاشکرای خۆتان بە کەسانی دیکە (بۆ نموونە وەرگێڕ) ناگەیەندرێت. وەڵامێکتان لە ماوەی ٧ ڕۆژی کارکردندا بۆ دەنێردرێت.

ڕۆڵی وەرگێڕ

وەرگێڕ بۆ وەرگێڕانی گفتوگۆ و پەیوەندییەکان لەنێوان ئێوە و کارمەندان/بەرپرسان ئامادە دەبێت. هەروەها دەتوانێت زانیاریی زیاتر، بە تایبەتی لە بواری کولتوری دا، پێشکەش بکات ئەگەر یارمەتیی تێگەیشتنێکی زیاتر بدات. وەرگێڕ پابەندە بە:

١- پاراستنی نهێنی پیشەیی
وەرگێڕ مافی ئەوەی نییە لە دەرەوەی دانیشتنە دیاریکراوەکان دەربارەی گفتوگۆ و قسەکانتان قسە بکەن.

٢- ڕوونی و ئاشکرایی
وەرگێڕ پابەندە هەر پەیوەندییەکی خێزانی یان هاوڕێیەتی لەگەڵ بەشداربووانی گفتوگۆ ڕابگەیەنن.

٣- پابەندبوون بە وەرگێڕانی هەموو شتێک
وەرگێڕ دەبێت هەموو ئەو شتانە وەربگێڕێ کە لە ژوورەکەدا دەگوترێت، تەنانەت ئەو شتانەش کە لەوانەیە ئێوە نەوهەوێ وەربگێڕدرێن.

٤- بێلایەنی
وەرگێڕ پابەندە بێلایەن بمێنێتەوە و نابێت لە گفتوگۆدا لایەنێک بگرێ. هەروەها مافی ئەوەیان نییە ڕاوێژ بدەن، ئاراستە بکەن یان بە هیچ شێوەیەک دەخالت لە بڕیارەکانی سوودمەندان بکەن.

وەرگێڕان پابەندی یاسا و ڕێساکانی ئەخلاقیی پیشەییی INTERPRET

مافەکانی سوودمەند

لە ماوەی دانیشتنەکەدا، سوودمەند مافی ئەمانەی هەیە:

  • داوا بکات قسەکان دووبارە بگوترێن یان بە شێوەیەکی تر ڕوون بکرێنەوە
  • دەستی بە زانیاریی دروست بگات و تێبگات لەو شتانەی لەلایەن کارمەند/بەرپرسەوە دەگوترێن.
ئامانجەکانی وەرگێڕی کۆمەڵایەتی
  • دابینکردنی دەستپپێگەیشتنی بێ جیاکاری بۆ کەسانی کۆچبەر بە خزمەتگوزاری و پێشکەشکراوەکانی خزمەتگوزاری گشتی، هەروەها دڵنیابوون لە مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵیان.
  • دڵنیابوون لە گواستنەوەی دروستی زانیارییەکان و یارمەتیدان بۆ تێگەیشتن لە جیاوازییەکان (لە ڕووی کولتووری، کۆمەڵایەتی-ئابووری، کۆمەڵایەتی، زمانی، باوەڕ و هتد).
  • دابینکردنی مەرج و بارودۆخی پێویست بۆ دروستبوونی تێگەیشتنێکی هاوبەش.
مەرج و بارودۆخی کار
  • بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی باشی دانیشتنەکە، پسپۆڕ یان کارمەندە بەرپرسیارەکە پێش و دوای دانیشتنەکە گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ وەرگێڕ ئەنجام دەدا.
  • پسپۆڕەکە بەرپرسی بەڕێوەبردنی گفتوگۆکەیە و هەر ناڕوونییەک ڕوون دەکاتەوە.
  • بەشداربووان بە شێوەی گفتوگۆی سێ‌لایەنە دادەنیشێندرێن.
  • پسپۆڕەکە چاودێریی مەرجە پێویستەکان دەکات، وەک (کات‌بەندی، شوێن، دابەشکردنی شوێنەکان، پەیوەندیی چاو بە چاو و هتد).
  • بەشداربووان ڕستانی کورت، ڕوون و سادە بەکار دەهێنن.
  • بەشداربووان قسەکان و وتارەکانیان بە شێوەیەک ڕێکدەخەن کە وەرگێڕانی زارەکیی بەدواداچوون ئاسانتر بێت.

ئەم ڕێسایانە یارمەتی دەدەن تا گفتوگۆکە لە مەرج و بارودۆخێکی باشدا بەڕێوە بچێت.

خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری

خزمەتگوزارییەکی ڕاوێژکاری بۆ ئێوە کراوەتەوە.

ئامانج: ئەوەیە کە سوودمەندەکان بتوانن بە ویستی خۆیان پەیوەندی بە ناوبژیوانێکەوە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری یان ڕاوێژ، ئاراستەکران، وەرگرتنی یارمەتی بۆ کارێکی ئیداری، یان تەنها دۆزینەوەی کەسێک کە بە گرنگییەوە گوێیان لێ بگرێت.

زانیارییە بەکەڵکەکان

کاتەکانی کارکردن و زمانەکان

- دووشەممە: 09:00 تا 12:00
عەرەبی، کوردی (بادینی و کورمانجی)، ئینگلیزی و تورکی بە ژمارەی
0795678971

- دووشەممە: 14:00 تا 17:00
ئەمهاری و تیگرینیا بە ژمارەی
0791367826

شوێن: Boulevard de Pérolles 55, 1700 Fribourg

*ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ سوودمەندانی Caritas Suisse داندراوە.